Zeynep Rakipoğlu,Elif Küçük,Murat Kaya
31 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2020
ئیستانبوڵ- AA
مزگەوتی ئایاسۆفیا دوای ٨٦ ساڵ لە داخرانی یەکەم نوێژی جەنژنی تیادا ئەنجامدرا.
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش پێشنوێژی نوێژی جەژنی کرد و دواتر لە گوتاری جەژندا ئەوەی دووپاتکردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە و رێگە نەدەن رۆژانی جەژن ببێتە رۆژانی خەم و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
ئەرباش باسی لەوەش کرد کە لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ژمارەیەکی زۆر کەمی موسڵمانان فەڕیزەی حەجیان بەجێهێناوە و جەختی لەوە کردەوە کە لە قۆناغێکی سەختی وەک ئێستادا پیرۆزکردنی جەژننەکان دەبێتە یادهێنەرەوەی بەهاکان و ئەو شتە جوانانەی لە ژیانماندا هەن.
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە لە کاتی سەختی و نەهامەتییەکاندا خۆڕاگری و یارمەتیدانی یەکتر لەنێوماندا زیاد بکات و رایگەیاند: "پێویستە بۆ ئاسودەیی ماڵەکانمان لە مێشکماندا پلان و لە روخسارماندا زەردەخەنە هەبێت. هەروەها دەبێت هەوڵبدەین سەختی و ناخۆشییەکان لەسەر کەسانی هەژار، نەخۆش، بەتەمەن و بێسەرپەرشت کەم بکەینەوە و ناخۆشییەکانیان بکەین بە خۆشی. لە زۆر شوێنی جیهان، جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ چەند هەڕەشەیەکی وەک ستەم، نەخۆشی و برسێتی هەربۆیە پێویستە هاوسۆزی زیاترمان بۆ خوشک و براکانمان لە سەرتاسەری جیهاندا هەبێت و بەشێوەی ماددی و مەعنەوی یارمەتییان بدەین".