Mehmet Fatih Aslan
31 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2020
ئورفا- AA
لە شارەکانی تورکیا نوێژی جەژن بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان ئەنجامدرا.
لە شاری ئورفا هاووڵاتییان روویان لە مرگەوتی دەرگاه کرد و لەوێ نوێژی جەژنیان ئەنجامدا، دواتریش ئەو کەسانەی دەیانەویست قوربانی بکەن، بۆ سەربڕینی قوربانییەکانیان سەردانی مەیدانی تایبەت بە قوربانی کردنیان کرد.

بە هەمان شێوە لە شاری عەنتاب هاووڵاتییان بە دەمامکەوە چوونە مزگەوتی گەورەی شارەکە و بە لەبەرچاوگرتنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.
لە شاری ماڵاتیا-ش هاووڵاتییان بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان لە مزگەوتی یەشیلتەپە نوێژی جەژنیان ئەنجامدا و پێکەوە بەکۆمەڵ نزایان کرد.

لە شاری ماڕاش هاووڵاتییان بە دەمامکەوە روویان لە مزگەوتی عەبدولحەمید کرد و بەبەشداری چەند بەرپرسێکی شارەکە نوێژی جەژن ئەنجامدرا.

بەهەمان شێوە هاووڵاتیانی شاری ئادیامان بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن روویان لە مزگەوتی گەورەی ئادیامان کرد و لە لایەن موفتی شارەکەوە پێشنوێژییان بۆ کرا.
نوێژی جەژن لە پارێزگای کلیس-یش بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان و پاراستنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو.