Mehmet Tosun
31 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لییێڤ؛ سوڵتانی عه‌ممان، هه‌یسه‌م بن تارق؛ سه‌ركۆماری توركمانستان، كوربانكوڵو بێردیموحهمهدۆڤ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی جگه له پیرۆزباییكردنی جه‌ژن له یه‌كتر، سه‌ركرده‌كان تاوتوێی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانیان كردووه و جه‌ختیشیان له به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه.