فڕۆکە "F-16"کانی تورکیا گەیشتنە ئازەربایجان
- بڕیارە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا و ئازەربایجان مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش ئەنجامبدەن.
Baki
بااکو- AA
فڕۆکە "F-16"کانی تورکیا بۆ بەشداری کردن لە مانۆڕێکی سەربازی گەیشتنە ئازەربایجان.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بە رێوڕەسمێکی تایبەت پێشوازی لە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و فڕۆکەوانەکانی کراوە و لە رێوڕەسمەکەدا سروودی نیشتمانی تورکیا و ئازەربایجان لێدراوە.
بڕیاریشە مانۆڕەکە لە شارەکانی باکو، ناخچیوان، گەنجە، کوردەمیر و یاڤلەه تا ١٠ی ئاب بەردەوامبێت.
مانۆڕی سەربازی هێزە زەمینییەکانی هەردوو وڵاتیش لە ١ تا ٥ی ئاب لە شارەکانی باکو و ناخچیوان ئەنجامدەدرێت.