Nuri Aydın
05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) سێ مليۆن و ٧٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى پهیوهست بە ڤايرۆسى كۆرۆنا وڵات و ناوچەكاندا، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان بۆ سێ مليۆن و ٧٠٥ هەزار و ٨٩٦ حاڵهت بەرزبووەتەوە.
زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە يەك مليۆن و ٢٢٦ هەزار و ١٢٣ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە و لهدوای ئهویش لە ئيسپانيا ٢٥٠ هەزار و ٦١ حاڵهت، لە ئيتاڵيا ٢١٣ هەزار و ١٣ حاڵهت، لە بەريتانيا ١٩٤ هەزار و ٩٩٠، لە فەڕەنسا ١٧٠ هەزار و ٥٥١ حاڵهت، لە ئەڵمانيا ١٦٦ هەزار و ٥٢١ حاڵهت، لە رووسيا ١٥٥ هەزار و ٣٧٠، لە توركيا ١٢٩ هەزارە و ٤٩١، لە بەڕازيل ١١٠ هەزار و ١٥٦ و لە ئێران ٩٩ هەزار و ٩٧٠ حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراون.
لە چين كە سەرچاوەى سەرهەڵدانى پەتاكەيە ٨٢ هەزار و ٨٨١ حاڵەتى تووشبوون تۆماركراوە.
ئەو وڵاتانەى كە لە سەرووى ١٠ هەزار حاڵەتى تووشبوونيان تێدا تۆماركراوە بەم شێوەيە:
"كەنەدا (٦١ هەزار و ٩٥٩)، بەلجيكا (٥٠ هەزار و ٥٠٩)، هيندستان (٤٩ هەزار و ٤٠٠)، پيرۆ (٤٧ هەزار و ٣٧٢)، هۆڵەندا (٤١ هەزار و ٨٧)، ئيكوادۆر (٣١ هەزار و ٨٨١)، سعووديە (٣٠ هەزار و ٢٥١)، سويسرا (٣٠ هەزار و ٩)، پورتوگال (٢٥ هەزار ٧٠٢)، مەكسيك (٢٤ هەزار و ٩٠٥)، سويد (٢٣ هەزار و ٢١٦)، پاكستان (٢٢ هەزار و ٤٩)، شيلى (٢٢ هەزار و ١٦)، ئيرلەندا (٢١ هەزار و ٩٨٣)، سنگاپورە (١٩ هەزار و ٤١٠)، بيلاروسيا (١٨ هەزار و ٣٥٠)، قەتەر (١٧ هەزار و ١٤٢)، ژاپۆن (١٦ هەزار و ٤٢٠)، ئيسرائيل (١٦ هەزار و ٢٦٨)، نەمسا (١٥ هەزار و ٦٥٠)، ئيمارات (١٥ هەزار و ١٩٢)، پۆلەندا (١٤ هەزار و ٤٣١)، رۆمانيا (١٣ هەزار و ٨٣٧)، ئۆكراينا (١٢ هەزار و ٦٩٧)، ئەندۆنيزيا (١٢ هەزار و ٧١)، بەنگلاديش (١٠ هەزار و ٩٢٩) و كۆرياى باشوور (١٠ هەزار ٨٠١) حاڵهت".
ئهو پهتایهی كه كانوونی یهكهمی ٢٠١٩ له شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا، نزیكهی ٢٠٠ وڵاتی تهنییهوه و بووە پەتايەكى جيهانگير.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان، نزيكەى ٢٥٦ هەزار و ٥٤٢ تووشبوو گيانيانلەدەستداوە، يەك مليۆن و ٢٢٧ هەزار و ٧٤٥ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە. لەئێستادا دوو مليۆن و ٢٢١ هەزار و ٦٠٩ تووشبووى ديكەى لە ژێر چارەسەركردندان.