Berk Özkan
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، پەيوەندييەكى تەلەفۆنیى لەگەڵ سەرۆكى فەڵەستين، مهحمود عەباس ئەنجامدا.
بهپێی راگهیهنراوێك كە لە سەرۆكايەتى پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنييەكەدا، مەحمود عەباس خۆشحاڵى خۆى لە بەرامبەر كردنەوەى مزگەوتى پيرۆزى ئاياسۆفياى گەورە بۆ پەرستش دەربڕیوه.
عەباس پيرۆزبايى لە سەركۆمارى توركيا و گەلى تورك كردووه و هيواى خواستووه ئەم پێشهاتە مێژوويە ببێتە مايەى خۆشى بۆ جيهانى ئيسلامى.
هەروەها لەمیانی پەيوەندييە تهلهفۆنییهكهدا، تاوتوێى پەيوەندیى نێوان توركيا-فەڵەستين و پێشهاتەكانى ناوچەكە كراوه و سەركۆمارى توركيا ئاماژەى بەوەكردووه وڵاتهكهی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییكردنی فەڵەستين.