Muhammed Ali Kamal
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
سلێمانی- AA
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌ت، مه‌سرور بارزانی و هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی، بافڵ تاڵه‌بانی-دا بڕیاردراوه به بێ هیچ مه‌رجێك كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر دوابخرێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، پەیوەست بە ئەو کێشانەی کە لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە لە ئارادابوون، ھەندێک ھەواڵ و لێکدانەوەی ناڕاست لە میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە.
روونكردنه‌وه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، راستیی بابەتەکە بەوشێوەیەیه کە لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌ت، مەسرور بارزانی و ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تالەبانی، ئەو کێشەیە تاوتوێکراوه و تێیدا هاتووه:
"بافڵ تالەبانی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ ٢٤ کاتژمێر کرد بەبێ ھیچ مەرجێک، تاکو دەرفەت بۆ سەرکردایەتیی ھەردوولا ھەبێت بە تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن. ئەم داوایە بە چارەسەرێکی پەسەند زانرا و بە دانوستان لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان وسەرکردایەتیی ھەردوولا کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ٢٤ کاتژمێر دواخراوە بە بێ ھیچ مەرجێک و بوار ڕەخسێندراوە لەو ماوەیەدا بەربەست و کێشەکان چارەسەر بکرێن".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هیوا خوازراوه، گشت لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەل ئەم بابەتانە بکەن و بە ئاراستەی چارسەر، ھەواڵ و لێکدانەوەکان بگوازنەوە.