Zafer Fatih Beyaz
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا لە رێوڕەسمێکی فەرميدا پێشوازى لە سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان كرد.
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان و هاوسهرهكهی، ئەمينە ئەردۆغان، لە كۆشكى سپى لە رێورهسمێكی فەرميیدا لەلايەن سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ، و هاوسهرهكهی، ميلانيا ترەمپ، پێشوازييان لێكرا. پاش تەوقەكردنى هەردوو سەرۆك و هاوسەرەكانيان روويانكردە زوومی كامێراكان و سڵاويان لێكردن.
دواتر سەركۆمارى توركيا ئەردۆغان، یاداشتنامهی شەرەفى واژووكرد و لەگەڵ ترەمپ چوونە ئۆفیسی كۆبوونهوهكانی سهرۆكی ئهمریكا (ئۆڤڵ ئۆفیس) بۆ كۆبوونهوه دووقۆڵييەكان.
چاوپێكەوتنەمەى ترەمپ و ئەردۆغان ٢٠:١٣ بە كاتى ئيستانبوڵ دەستيپێكرد.