Zafer Fatih Beyaz
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن دەستی پێکرد.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گوتی: "دەمەوێ سوپاسی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان بکەم بۆ ئەو ھەوڵانەی کە لە سنووری تورکیا- سووریا داوێتی."
ترەمپ جەختی لەوەکردەوە کە ماوەیەکی دوور و درێژە لەگەڵ ئەردۆغان دۆستایەتییان ھەیە، ئەمڕۆش تاوتوێی بابەتەکانی S-٤٠٠ و F-٣٥ دەکەن.
ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی تورکیا لە ماوەی رابردوودا (لە سووریا) زیاتر لە ١٠٠ چەکداری داعشی قۆڵبەست کردوون و بەردەوامە لە چاودێریی کردنیان.