Dildar Baykan
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "جارێکی دیکە دەمەوێت سوپاسی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان بکەم بۆ ئەو کارەی کە کردوویانە (لەسەر سنووری تورکیا-سووریا)".
بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ ژمارەیەک روونکردنەوەی دایە رۆژنامەوانان.
ترەمپ جەختی لەوەکردەوە، ئەو "ئاگربەست"ەی کە لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە باکووری خۆرھەڵاتی سووریا دەستەبەرکراوە، پارێزراوە و رایگەیاند: "لەگەڵ کوردان (یەپەگە/پەکەکە) قسەدەکەین، زۆر خۆشحاڵ دیارن".
سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستەسەر ئەوەی نایەوێت لە بارەی سنوورەکان کە "حەوت ھەزار میل" دوورن لێیەوە، ترسی ھەبێت و رایگەیاند: "جارێکی دیکە دەمەوێت سوپاسی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان بکەم بۆ ئەو کارەی کە کردوویانە (لەسەر سنووری تورکیا-سووریا)".
دۆناڵد ترەمپ وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە لە کێشەکانی ناوچەکە تێدەگات، راشیگەیاند: "لە کێشەکانی ئەوان (تورکیا و یەپەگە/پەکەکە) تێدەگەم. لەو ناوچەیەی کە باسیدەکەین، ژمارەیەک خەڵکی زۆر لە تورکیاش گیانیان لەدەستداوە. ناچارین شتێک لەوبارەیەشەوە بکەین. ئەمە رێگایەکی یەک ساید نییە".
- "بە ئاسانیی دەتوانرێت قەبارەی بازرگانیی دووقۆڵیی بگەیەنینە ١٠٠ ملیار دۆلار"
ترەمپ پێداگریی لەسەر ئەوەکرد کە ھەوڵی فراوانکردنی قەبارەی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و تورکیا دەدەن و رایگەیاند: "پێمان وایە دەتوانین قەبارەی بازرگانیی لەگەڵ تورکیادا بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار بەرزبکەینەوە.لە ئێستادا قەبارەی بازرگانیی نێوانمان ٢٠ ملیار دۆلارە بەڵام ئەم ژمارەیە دەکرێت بە ئاسانیی بگەیەنرێتە ١٠٠ ملیار دۆلار".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد وڵاتەکەی سەردەستەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادیی کوشتووە و رایگەیاند: "تورکیا بەردەوامە لە چاودێرییکردنی دەستبەسەرکراوانی داعش و لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ جەنگاوەری داعشی قۆڵبەست کردوون".
دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێی بابەتەکانی س-400 و F-35 دەکەن.
ھاوکات ترەمپ لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە لەسەرکارلادانی بە "راوی جادووگەران" ناوبرد و باسی لەوەکرد سەیری دانیشتنە کراوەکانی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتیی، ناکات.
-----------------------------
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان كۆتاییهات
كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆتاییهات.
دیداری نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له ئۆڤڵ ئۆفیس له كۆشكی سپی، كاتژمێرێك و ١٥ خوله‌كی خایاند.
له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكهدا، هاوسه‌ری تره‌مپ، میلانیا تره‌مپ و هاوسه‌ری ئه‌ردۆغان، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان ئاماده‌بوون.
هاوكات هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، رۆبه‌رت ئۆبرایه‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوون.
له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، تره‌مپ و ئه‌ردۆغان به‌شدارییان له خوانێكی كاری نێوان شانده‌كانی هه‌ردوولادا كرد و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش سازده‌كه‌ن.