جيهان

چیای ئەڤرێست دووبارە بە رووی شاخەوانییدا کرایەوە

لە دوای چوار مانگ لە راگرتنی ئەنجامدانی گەشت بۆ لووتکەکانی چیای ئەڤرێست و ھیمالایا بەھۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە نیپال، ئەمڕۆ دووبارە مۆڵەت بە ئەنجامدانی گەشتەکان درایەوە.

Zehra Ulucak  | 31.07.2020 - نوێکردنەوە : 05.08.2020
چیای ئەڤرێست دووبارە بە رووی شاخەوانییدا کرایەوە

Ankara

کاتماندو - AA

لە دوای چوار مانگ لە راگرتنی ئەنجامدانی گەشت بۆ لووتکەکانی چیای ئەڤرێست و ھیمالایا بەھۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە نیپال، ئەمڕۆ دووبارە مۆڵەت بە ئەنجامدانی گەشتەکان درایەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی گەشتوگوزاری نیپال، پراساد بھاتاری رایگەیاند کە لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی لە ٢١ی تەمووز، دووبارە دەرگای رێستۆرانت و ھۆتێلەکان کراونەتەوە.

بھاتاری راشیگەیاند کە دووبارە دەستکراوە بە پێدانی مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی گەشت بۆ سەر لووتکەکانی ئەڤرێست و ھیمالایا، جەختیشی لەوە کردەوە کە رێستۆرانت و ھۆتێلەکان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن.

بھاتاری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە "وەرزی داھاتووی سەرکەوتن بەسەر چیا دەکەوێتە پایز. بۆ ئەمەش زیاتر لە مانگێک ماوە. لە ١٧ی ئاب بەدواوە گەشتە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدەین. هێشتا کاتمان لەبەردەستدا ماوە".

لە ١٣ی ئاداری ئەمساڵ گشت گەشتەکان بۆ سەر لووتکەی چیاکانی ئەو وڵاتە ھەڵپەسێردابوون.

لە نیپال تاوەکو ئەمڕۆ ١٩ ھەزار و ٥٤٧ حاڵەتی تووشبوون و ٥٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın