Cemal Sargati
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له رۆژی ١٦ی کانوونی یه‌که‌می ساڵی ٢٠٠٨دا دامه‌زراوه و مۆڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتووه به بڕیاری ژماره (٣/١٩٢١١) له به‌رواری ٢٧ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٠٨دا کراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ، به بڕیاڕی ژماره (٥/٩٦٦٧) له به‌رواری (٢٠١٣/٥/٢٠)دا دانی به بڕوانامه‌کانیدا ناوه.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، پڕۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمد رەشید رایگەیاند "زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى توانى پلەى یەکەم لەسەر ئاستى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەدەست بهێنێت کە ئەمەش کارێکى گەورە و گرنگە بۆ زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی".
گوتیشى: "پرۆفیسۆر دکتۆر عەلى قەرەداغى هەر لەسەرەتایى دامەزاراندنى زانکۆوە بەشێوەیەک بونیادی ناوە کە بتوانێت زانکۆیەک بێت بۆ خزمەتکردنى هەرێمى کوردستان و خوێندکاران تیایدا بخوێنن هەروەها زانکۆیەک بێت کە بتوانێت خزمەتێکى ئەکادیمى و زانستى هەرێمى کوردستان بکات تاکو بگاتە ئەو رادەیەیى کە لە پۆلێنەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى پلەى یەکەمى بەدەست هێنا".
سەرۆکى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى ئەوەشى گوت "لە ئێستادا زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى زانکۆیەکى نێودەوڵەتییە بەوەى کە لە پرۆسەى پۆلێنکردنەکەی وەزارەتى خوێندنى باڵا کە بەهاوبەشى چەند رێکخراوێکى نێودەوڵەتى ئەنجام دراوە پلەى یەکەم بەدەست بهێنێت".
پڕۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمد رەشید گوتی: "لە ساڵى پار وەفدێکى ئێمە سەردانى تورکیای کرد و لەوێشەوە سەردانى ژمارەیەک لە زانکۆکانى ئەو وڵاتەی کرد و پشتگیرى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان‌مان هەبوو بەوەى کە زانکۆى گەشەپێدان دەتوانێت لەگەڵ زانکۆکانى تورکیا کارى هاوبەش ئەنجام بدات".
ئەو گوتیشى: "لەو سەردانەماندا سەردانى زانکۆى ساکاریا و ئۆکان و ژمارەیەک زانکۆى دیکەمان کرد و توانیمان کارى هاوبەش بکەین لە رووى خوێندنى زانکۆ و هەروەها ئەوەى گرنگ بوو ئەوەیە کە لەگەڵ زانکۆى ساکاریا رێککەوتننامەیەکمان واژوو کرد بۆئەوەى لە بوارى ئەکادیمی و زانست و ئاڵوگۆرى توێژینەوەکان و خوێندکاران ستافى زانکۆ بکەین و وێنەیەکى ئەو رێککەوتنە لە وەزارەتى خوێندنى باڵایە، ئێمە لەگەڵ ژمارەیەکى تر‌ى زانکۆکانى جیهان پەیوەندیمان هەیە".
زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، زانکۆیه‌کی وه‌قفی قازانج نه‌ویسته، پرۆفیسۆر دکتۆر علی محیەددین قه‌ره‌داغی دایمه‌زراندووه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایە، که به فه‌رمی دانی به بڕوانامه‌کانیدا ناوه، خوێندنی ئه‌کادیمی له‌م زانکۆیه‌دا له‌ساڵی خوێندنی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ده‌ستی پێکردووه که له یه‌که‌م ساڵی خوێندندا (٣٧٩) خوێندکاری له‌خۆگرتبوو له چوارچێوه‌ی سێ کۆلێجدا، که له کامپی یه‌ک له قه‌ره‌داغ ده‌یانخوێند، پاش ئه‌وه‌ش ساڵ له دوای ساڵ به‌رده‌وام بووه له فراوانکردن و په‌ره‌پێدانی کۆلێج و به‌شه‌کانی به شێوه‌یه‌ک له‌ئێستادا (١٦) به‌شی له چوارچێوه‌ی (٤) کۆلێجدا هه‌یه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی کامپه‌کانی زانکۆ له سنووری پارێزگای سلێمانی بۆدوو کامپ زیادی کردووه که بریتین له کامپی؛ یه‌ک له قه‌ره‌داغ و دوو له بناری گۆیژه.