Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
نیویۆرك - AA
ئیلۆن موسك به‌رپرسی باڵای SpaceX كه مانگی رابردوو مووشه‌كی بازرگانی Falcon Heavyی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئاراسته‌ی بۆشایی ئاسمان كرد له میانی چالاكییه‌كدا له شاری هیوستن سەر بە ویلایه‌تی تێكساس باشووری ئه‌مریكا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
موسك له وتاره‌كه‌یدا باسی له پلانه‌كانی SpaceX كرد و گوتی: "یه‌كه‌م كه‌شتی بنیات ده‌نێین كه بچێته مه‌ریخ و گه‌شتی نێوان هه‌ساره‌كان بكات. سه‌ره‌تا گه‌شتی كورتخایه‌ن ئه‌نجامده‌درێت. پێشبینی ده‌كه‌ین ساڵی ئاینده تێسته‌كان ده‌ست پێ بكات".
هێشتا ناتوانین به‌شداری به مرۆڤ بكه‌ین له گه‌شته‌كاندا.
ناوبراو هیوای خواست گه‌شته ئه‌زموونییه‌كانی SpaceX ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی بواری گه‌ردوون و چالاكیی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌بواره‌كه‌دا و رایگه‌یاند، مرۆڤ له‌سه‌ر مه‌ریخ سه‌ره‌تا پێویستی به سه‌رچاوه‌ی هێز و گۆمەزی شووشه و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ده‌بێت.