ناسا دیمه‌كانی نیشتنه‌وه‌ی گالیسكه‌ی پێرسێڤێرانسی بڵاوكرده‌وه كه ره‌وانه‌ی مه‌ریخی كردبوو
فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) دیمه‌كانی نیشتنه‌وه‌ی گالیسكه‌ی پێرسێڤێرانسی بڵاوكرده‌وه كه ره‌وانه‌ی مه‌ریخی كردبوو.
New York
نیویۆرك – AA
فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) دیمه‌كانی نیشتنه‌وه‌ی گالیسكه‌ی پێرسێڤێرانسی بڵاوكرده‌وه كه ره‌وانه‌ی مه‌ریخی كردبوو.
ناسا له‌و هه‌ژماره‌ی تایبه‌ت کە بۆ پێرسێڤێرانسی كردووه‌ته‌وه له تویته‌ر، دیمه‌نه‌كانی نیشتنه‌وه‌ی گالیسكه‌كه له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ كه به سێ كامێرای جیاواز تۆمار كرابوون بڵاوكرده‌وه.
ڤیدیۆكه كه به هه‌ڵدانی په‌ڕه‌شوت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی گالیسكه‌كه كه چووه‌ته ناو كه‌شی مه‌ریخه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ ماوه‌یه‌ك لە خواره‌وه له رووی كامێراوه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ركه‌وتنی گالیسكه‌كه به رووی مه‌ریخه‌وه به روونی ده‌بیندرێت.
نیشتنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ی گالیسكه‌كه له هه‌ساره‌ی سوور بووه هۆی دلخۆشی له بنكه‌ی ناسا. ئه‌مه‌یش بووه یه‌كه‌م نیشتنه‌وه لەسەر هه‌ساره‌یه‌ك له بۆشایی ئاسماندا.
دوای ئه‌وه‌ی ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٠ ئه‌م گالیسكه‌یه له فلۆریداوه ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا، دوای نزیكه‌ی حه‌وت مانگ و بڕینی مه‌ودای ٤٧٠ ملیۆن كیلۆمه‌تر له ٢٠ی شوباتدا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ بنیشێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن