Hakan Çopur,Safvan Allahverdi
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه كه له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كات، پروپاگه‌نده‌ی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵاتووانی رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی، ئاده‌م یاڤوز ئارسڵان و ئه‌مره ئوسول دژ به توركیای بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی بەدوای خۆیدا هێنا.
كه‌ناڵه‌كه كه له رێگه مانگی ده‌ستكرده‌وه بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ی باكووری ئه‌فریقا په‌خش ده‌كات، دیمانه‌ی هه‌ڵاتووانی فه‌تۆ، ئارسڵان و ئوسلوی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌لحوره كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پروپاگه‌نده‌ی ئه‌و دوو هه‌ڵاتووه‌ی فه‌تۆی دژ به توركیا بۆ بینه‌رانی گواسته‌وه، هاوكات دیمانه‌كه‌ی ئارسلان و ئوسولی له رێگه‌ی كورته ڤیدیۆوه له هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.
له كاتێكدا كه‌سانێك بۆچوونیان له‌باره‌ی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه نووسی، ژماره‌یه‌كی زۆر له فۆلۆوهرانیش جێكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فه‌تۆیان له‌و كه‌ناڵه ئیدانه‌كرد.
ئه‌و پرسیاره‌ی بێ وه‌ڵام ماوه‌تەوە ئه‌وه‌یه كه ئایا كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا پشتیوانی دارایی ده‌كات ئامانجی چییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمانه‌ی پروپاگه‌نده‌ی ئارسڵان و ئوسول‌و دژ به توركیا؟.
ئه‌لحوڕه: كه‌نالی پروپاگه‌نده‌ی ئه‌مریكایه به‌زمانی عه‌ره‌بی
ئه‌لحوڕه كه پاش داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه و له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا، جۆرج دهبلیوبوش له ساڵی 2004دا دامه‌زرا و له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت، ئامانج لێی خستنه‌ڕووی دیدی ئه‌مریكابوو بۆ ولاتانی عه‌ره‌بی لە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا. كه‌ناڵه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بوودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه به‌ڵام به‌هۆی كه‌می بینهریهوه بووه‌ته مایەی ره‌خنه‌ی سیاسیی ئه‌مریكا.
ئه‌لحوڕه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی فه‌رمانگه‌ی په‌خشی نێوده‌وڵه‌تیی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا كارده‌كات، ناوه‌نده‌كه‌ی له ویلایه‌تی ڤیرجینیایه و له 25 وڵات په‌خش ده‌كات.
كه‌ناڵه‌كه وه‌ك گرانترین پڕۆژه‌ی په‌خشی ده‌ره‌كیی حكوومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ژمارده‌كرێت و ناوه‌ناوه له كۆنگرێس مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بوودجه گه‌وره‌كه‌ی و چالاكییه كه‌مه‌كانی ده‌كرێت.
ده‌نگۆكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌م كه‌ناڵه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له‌سه‌ر جیهانی عه‌ره‌بی دامه‌زرێنراوه.
بۆ نموونه به‌پێی تۆماره‌كانی كۆنگرێس، له‌كاتێكدا له بوودجه‌ی 2017دا بڕی 224 ملیۆن دۆلار بۆ كه‌ناڵی فه‌رمیی ئه‌مریكا (VOA) ته‌رخانكراوه، بڕی 112 ملیۆن دۆلار به‌ته‌نها بۆ ئه‌لحوڕه ته‌رخانكراوه.
ئه‌م كه‌ناڵه به‌هۆی راپۆرته‌كانی له‌باره‌ی كێشه‌ی ئیسرائیل-فه‌له‌ستین، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-ئێران و گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێبه‌وه، له جیهانی عه‌ره‌بیدا ره‌خنه‌ی زۆری لێده‌گیرێت و به‌وه ناسراوه، داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به داگیركاری ناونابات.