Sayed Khodaberdi Sadat
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
كابول - AA
له ئاکامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خاڵێکی پشكنین له شارۆچكه‌ی ناڤا سەر بە ویلایه‌تی ھێلمەند باشووری ئه‌فغانستان، شه‌ش پۆلیس کوژران.
سه‌رۆكی شورای گه‌ل له شارۆچكه‌ی ناڤا، حاجی عه‌تیقوڵڵا بارهكزای، له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند "ژمارەیەک چه‌كداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیس له ناوچه‌ی تیریهزابر لە شارۆچكه‌ی ناڤا".
حاجی عه‌تیقوڵڵا گوتیشی: "له ئاکامی هێرشەکەدا شه‌ش پۆلیس کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون".
لای خۆیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاند و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد کە له هێرشەکەدا 15 پۆلیس کوژراون.