Afra Aksoy,Hemın Othman Mohammed
28 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل، رایگەیاند كه به مووشه‌كی پاتریۆت فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی كردووه‌ته ئامانج كه له به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سووریاوه هه‌ڵسابوو.
له‌و باره‌یه‌وه، رادیۆی ئیسرائیل له هه‌واڵێكیدا به پشت به‌ستن به زانیاریی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل بێ ئه‌وه‌ی ئاماژە بە ناوەکەی بکات، باسی له‌وه كرد كه سوپای وڵاته‌كه‌ی به مووشه‌كی پاتریۆت فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی كردووه‌ته ئامانج كه له به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سووریاوه هه‌ڵسابوو.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سووریا (سانا)، له هه‌واڵێكیدا به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی له باشووری رۆژئاوای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق به‌مووشه‌كی كراوه‌ته ئامانج كه له ئیسرائیله‌وه ئاڕاسته‌كرابوون.
له ههواڵهكهد باس له‌وه كراوه كه به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له رێگه‌ی هێرشه مووشهكییهكهوه دروستبووه زیانی زۆر به‌ر ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
وه‌زیری هه‌واڵگری ئیسرائیل، یسرائیل كاتز، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب له پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقه.
ئیسرائیل، له ساڵی 1967دا چووه جه‌نگێكه‌وه له دژی ئوردن، میسر و سووریا و له ئه‌نجامدا ده‌ستیبه‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا گرت.