Gülbin Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
28 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
له ده‌نگدانێكدا كه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا، ئه‌لێكسانده‌ر ئاكۆستا، به به‌ده‌ستهێنانی 60 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به 30 ده‌نگی نه‌خێر، بووه وه‌زیری كاری ئەمریکا.
ئاكۆستا، كه پێشتر له حكوومه‌ته‌كه‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش‌دا ئه‌ركی هه‌بوو، دواین ناو بوو كه چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندی ده‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوون له كابینه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ.
به په‌سه‌ندكردنی ئاكۆستا وه‌ك وه‌زیری كار، كابینه 15 كه‌سییه‌كه‌ی تره‌مپ وه‌ك حكوومه‌تی نوێ پێش ته‌واوبوونی واده‌ی 100 رۆژییه‌كه‌ی ته‌واوبوو.
ئاكۆستا، بۆ دواینجار وه‌ك راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی فلۆریدا كاری كردووه.