Abdullah Abdulmanaf Shukur
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئەنجامداوە و تێدا سەرەخۆشی خۆی راگەیاندووە بەھۆی کۆچی دوایی پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی.
دوێنێ چوارشەممە، ٤١ـەمین پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
فەرسەت سۆفی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەھۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە رۆژی سێی تشرینی دووەم بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی دەرەوە کرابوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی فرسەت سۆفی لە تورکیاوە گەڕێنرایەوە هەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بەخاک سپێردرا.