کاردانەوەی بەریتانیا لەبارەی لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ
- وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە وەڵامی لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ: "جۆلان خاکێکە ئیسرائیل داگیری کردووە".
London, City of
لەندەن ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە وەڵامی لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ھێشتا بەریتانیا بەرزاییەکانی جۆلان بە خاکی سووریا دەناسێنێت کە لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیری کراوە.
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە: "بەریتانیا بەو شێوەیە سەیری بەرزاییەکانی جۆلان دەکات کە خاکێکە ئیسرائیل داگیری کردووە".
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە: "بەھیچ شێوەیەک دان نانێنن بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان، پلانمان نییە ھەڵوێستییان لەوبارەیەوە بگۆرین".
دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە توێتکدا، نووسیبووی: "دوای ٥٢ ساڵ، کاتی ئەوە ھاتووە، ئەمریکا دان بنێت بە تەواوی سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان، چونکە ناوچەکە گرنگییەکی ستراتیجی و ئەمنی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل، ھەروەھا سەقامگیری ھەرێمیی ھەیە".