جيهان

پنتاگۆن: "لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامى هێرشەكانى عەين ئەسەد دەدەينەوە"

گوتەبێژی پنتاگۆن، جۆن کیربی: "ئەمریکا بایەخ بە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە لەگەڵ ئێران نادات، بەڵکو دەیەوێت ھێزەکانی لە عێراق بپارێزێت و بەردەوامی بدات بە ئەرکەکانی لەو وڵاتە".

Abduljabbar Aburas  | 06.03.2021 - نوێکردنەوە : 06.03.2021
پنتاگۆن: "لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامى هێرشەكانى عەين ئەسەد دەدەينەوە"

Washington

واشنتۆن - AA

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، ئەمریکا لە "کات و شوێنی گونجاودا" وەڵامی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە عێراق دەداتەوە.

بەگوێرەی ھەواڵێکی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلحوڕە، گوتەبێژی پنتاگۆن جۆن کیربی زانیاری داوە سەبارەت بە ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ ھێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد.

جۆن کیربی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا وەڵامی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەداتەوە و گوتوویەتی: "ئەگەر پێویست بکات لە کات و شوێنی گونجاودا، وەڵاممان دەبێت".

بەپێی ھەواڵەکە، جۆن کیربی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەمریکا بایەخ بە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە لەگەڵ ئێران نادات، بەڵکو دەیەوێت ھێزەکانی لە عێراق بپارێزێت و بەردەوامی بەئەرکەکانی بدات لەو وڵاتە.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە دوو بەشی گەورە پێکدێت، یەکێکیان ھێزەکانی عێراقی تیادا جێگیرکراوە و بەشەکەی دیکەش تایبەتە بە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

گوتەبێژی پنتاگۆن، جۆن کیربی ئەوەشی راگەیاند کە لێکۆڵینەوەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر ھێرشەکە بەردەوامە و پنتاگۆن ناوی ھیچ لایەنێکی بەرپرس لە ھێرشەکان ناھێنێت تاکو لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان دێت.

جۆن کیربی جەختی لەسەر "یاساییبوون"ی ھێرشەکانی ھەفتەی رابردووی ئەمریکا بۆسەر میلیشیاکانی ئێران لە سووریا کردەوە.

رۆژی چوارشەممە لانیکەم ١٠ مووشەک ئاراستەی بنگەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد رۆژئاوای عێراق کرا.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا لە میانی ھێرشەکەدا، بەڵێندەرێک کە ویستوویەتی خۆی حەشار بدات تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın