Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، پیته‌ر كووك رایگه‌یاند، "دوێنێ سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده به‌ناوی ئه‌بو فهرەج میسری کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا".
كووك له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی دوێنێی نزیك شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه‌ی له هێرشه‌كه‌دا كراوه‌ته ئامانج ئه‌بو فهرەج به‌ڕه‌گه‌ز میسرییه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده گرنگه‌كانی قاعیده له سووریا و به ئه‌حمه‌د سه‌لامه مهبروك-یش ناسراوه. ناوبراو راشیگه‌یاند كه هێشتا دڵنیانین له‌وه میسری كوژراوه یان نا، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه ئه‌گه‌ر كوژرابێت، قاعیده له‌سووریا گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه.
دوێنێ پێنتاگۆن له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بوو کە سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده له سووریا كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه.