جيهان, کۆڤید- ١٩

ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا بەرزبوويەوە بۆ ٢٣٠ هەزار و ٥١٢

لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا ٤٢٦ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٠ ھەزار و ٥١٢ کەس.

Mücahit Oktay  | 26.10.2020 - نوێکردنەوە : 26.10.2020
ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا بەرزبوويەوە بۆ ٢٣٠ هەزار و ٥١٢

New York

واشنتۆن - AA

لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا ٤٢٦ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٠ ھەزار و ٥١٢ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٥٩ ھەزار و ٣٥ کەس ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە هەشت ملیۆن ٨٩٠ ھەزار و ٤٨١ کەس.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٥٨٩ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٠ ھەزار و ٥١٢ کەس.

ھاوکات پێنج ملیۆن و ٧٧٢ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى ئەنجامدراون ١٣٣ مليۆنى تێپەڕاند.

له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش تێكساس له‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه‌ ٩١٣ هه‌زار و ٤٩٤ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه‌ و له‌دوای ئه‌ویش به‌ ٩٠٧ هه‌زار و ٤٣٦ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و به‌ ٧٧٨ هه‌زار و ٦٣٦ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.

لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه‌، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٥٦٥ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه‌.

ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە حەوت ملیۆن و ٩١١ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٣٩٤ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın