Ruslan Rehimov
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
باكو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ، دەربارەى ئەو فڕۆكە F-16نـەى توركيا كە لە وڵاتەكەيدان رايگەياند ئەوان پێشتر بۆ مانۆرەى سەربازى هاتوون بەڵام لەلايەن توركياى برامان وەكو پاڵپشتييەكى مەعنەوى لێرە هێلراونەتەوە و گوتى، "ئەگەر لە دەرەوە هێرشێك كرايە سەرمان، ئەوكات ئەو F-16نـە دەبينن".
عەلیێڤ، لە گوتارێكى فەرميدا رايگەياند جەنگى دووەمى قاراباخ نزيكەى مانگێكە بەردەوامە و ئەمە بۆ خەڵكى ئازەربايجان "جەنگى وڵاتە".
عەلیێڤ، گوتى "ئێمە بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان و تەرمەکان بە راگەیاندنی ئاگربەست رازیبووین، بەڵام سوپای ئەرمینیا تەنها دوای چەند خولەکێک لە راگەیاندنی ئاگربەستەکە پێشێلکاری ئەنجامدا".
ئیلهام عەلیێڤ، گوتيشى، "لەگەڵ ئێوەمە پشتیوانانی ئەرمینیا، ئەگەر دەتانەوێت ئەرمینیا رزگار بکەن، پێی بڵێن لە خاکی وڵاتەکەمان بکشێتەوە، ئەو بە قسەیەکی ئێوە دەکشێتەوە".
لە بارەى زيانەكانى سوپاى ئەرمينياوە عەلیێڤ، گوتى، "٢٥٢ تانک و شەش سیستمی بەرگریی S-300ی ئەرمینیا تێکشکێندراوە و ٥٣ تانک دەستی بەسەرداگیراوە. دەپرسم پارەی ئەمانە لە کوێوە هاتووە؟"