Yunus Keleş
14 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2020
ھەولێر- AA
یەکەمین رێستۆرانتی ئازەری تایبەت بە خواردنە کلتووری و مێژووییەکانی ئازەربایجان لە شاری ھەولێر کرایەوە.
رێستۆرانتەکە لە شەقامی گوڵانی شاری ھەولێر بە رێوڕەسمێک کرایەوە کە تێدا وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، زانا مەلا خالید و بەرپرسی بەشی بازرگانی لە کونسڵخانەی تورکیا لە شاری ھەولێر، زیھنی توغرول بەشداربوون.
خاوەنى رێستۆرانتەكە، رەشيد توغرولئۆغوللارى، لە وتەيەكيدا لە كاتى كردنەوەى رێستۆرانتەكە گوتى: "زۆر سوپاسى حكومەتى هەرێمى كوردستان دەكەم بۆ ئەو ئاسانكارييانەى پێشكەشيان كردووم. لە رێستۆرانتەكەمان خواردنى تايبەت بە وڵاتەكەمان پێشكەش دەكەين. خۆاردنى كلتورى پێشكەشى ميوانەكانمان دەكەين. هەوڵدەدەين بە جوانترين شێوە نوێنەرايەتى كلتورى وڵاتەكەمان بكەين".
لە پاش بچڕاندنى قردێلەى كردنەوەى رێستۆرانتەكە، خواردنى تايبەتى لێنانگەى ئازەربايجان پێشكەش بە میوانەكان كرا.