Fakhradın Ibrahım Mohammad
14 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەیزرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی میونشن، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و بولگاریا کۆدەبێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە رایگەیاندووە کە "ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی میونشن، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدات".
بە پێی ئەم راگەیەندراوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە وەزیری وزەی ئەمریکا دان برولیێت و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە مایک پۆمپیۆ کۆدەبێتەوە و هەروەها لە پلاندایە کە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بولگاریا بۆیکۆ بۆریسۆڤ و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەنێگرێت کرامپ کارنباور ئەنجام بدات.