سياسەت

مەولود چاوشئۆغلۆ و مەسرور بارزانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

- راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلۆ و شاندی یاوەری.

Hamit Hüseyin  | 10.06.2019 - نوێکردنەوە : 11.06.2019
مەولود چاوشئۆغلۆ و مەسرور بارزانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

Arbil

هەولێر - AA

نووسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلۆ و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە و دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و جەخت کرایەوە لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی ھاوبەش وسەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلانی ناوچەکەدا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، وێڕای بەئاوات خواستنی سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتیکردنی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندی دووقۆڵی لە نێوان هەردوولا لە گشت بوارەکان بەپێویست زانی.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بەگرنگی بوونی بەرژەوەندی ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا، خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دەربڕی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın