Sarmand Hameed
13 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2020
عێراق - AA
بە مووشەك هێرش كرايە سەر بنكەى سەربازیی K1 لە لە كەركووك كە سەربازانى ئەمريكاى تیایدا جێگیرکراون.
فەرماندەى ئۆپەراسيۆنەكانى كەركووك، ليوا سەعد حەربييە، لە لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: " بە مووشەكى جۆرى كاتيۆشا هێرش كراوەتە سەر بنكەى سەربازیى K1 لە رۆژئاواى كەركووك."
ليوا سەعد حەربييە، راشيگەياند، ئەو بنكە سەربازیيە سەربازانى ئەمريكاى تێدايە و هێرشەكە زيانى بە بنكە سەربازييەكە گەياندووە و گوتى:" لە پاش رووداوەكە هێزە ئەمنييەكان لە گۆڕستانێكى نزيك لە بنكە سەربازييەكە دەستيان بەسەر زياتر لە ١٠ سەكۆى مووشەك گرتووە."
ناوبراو راشيگەياند هێزە ئەمنييەكان بەردەوامن لە لێكۆڵينەوە بۆ دۆزينەوەى ئەنجامدەرانى هێرشەكە.