عێراق

دیالە.. هێرشێکی داعش ١١ قوربانی لێکەوتەوە

- ئەفسەر لە پۆلیسی قەزای خانەقین، نەقیب هێمن رەسول: "لە ئاکامی هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر گوندێک لە سنووری خانەقین، ١١ کەس کوژران و برینداربوون".

13.02.2020 - نوێکردنەوە : 13.02.2020
دیالە.. هێرشێکی داعش ١١ قوربانی لێکەوتەوە

Iraq

دیالە - AA

ئەفسەر لە پۆلیسی قەزای خانەقین، نەقیب هێمن رەسول رایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر گوندێک لە سنووری خانەقین باکووری پارێزگای دیالە، ١١ کەس کوژران و برینداربوون.

نەقیب هێمن رەسول لە لیدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد کە درەنگانی شەوی رابردوو، ژماریەک تیرۆریستی داعش هێرشیانکردووەتەوە سەر گوندی بەهار تازە لە سنووری قەزای خانەقین.

بە گوتەی ناوبراو لە ئاکامی هێرشەکەدا، باوک و کوڕێک کوژراون و نۆی کەسی دیکەش برینداربوون کە ژمارەیەکیان کارمەندی ئەمنیین.

وێرای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی داعش و دەرهێنانی سەرجەم ناوچەكانی ژێركۆنترۆڵی ئەو رێكخراوە راگەیاند، بەڵام هێشتا پاشماوەكانی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە خۆیان حەشارداوە و ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın