سياسەت

ئیسپانیا ھێشتنەوەی سیستمی بەرگریی مووشەکی لە تورکیا درێژکردەوە

ئیسپانیا سیستمی بەرگریی مووشەکی وڵاتەکەی لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٠ دەھێڵێتەوە.

Şenhan Bolelli  | 04.12.2019 - نوێکردنەوە : 05.12.2019
ئیسپانیا ھێشتنەوەی سیستمی بەرگریی مووشەکی لە تورکیا درێژکردەوە

Madrid
مەدرید - AA

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پیدرۆ سانچێز رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ھێشتنەوەی سیستمی بەرگریی مووشەکی خۆی لە تورکیا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسپانیا، لە میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆدا، داواکاریی سانچێز لەسەر ھێشتنەوەی سیستمی بەرگریی مووشەکی ئیسپانیا لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە لایەن وڵاتانی ئەندامی ناتۆوە پەسەند کراوە.

بۆ وەڵامدانەوە و رێگریی لەو ھەڕەشانەی لە سووریاوە بۆ سەر تورکیا ھەبوو، ھەروەھا بەمەبەستی پاراستنی تورکیا لە لایەن ناتۆوە، لە ئەدەنە سیستمی بەرگریی مووشەکی دامەزرێنرا، ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٥دا سیستمەکەی لە ھۆڵەندا وەرگرت.

پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئیسپانیا، پاش مانەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ، دواجار بریاری درێژکردنەوەی مانەوەی سیستمی بەرگریی مووشەکی لە ئەدەنە تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دابوو.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن