Şenhan Bolelli
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2021
مەدرید - AA
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، گواستنەوەی یاریزانى هێڵى ناوەڕاست دێڤید ئالابای لە یانەی بایرن میونخەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە یانە ئیسپانییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، گرێبەستێکیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ ئالابای تەمەن ٢٨ ساڵان واژوو کردووە.
ئەوەش راگەیەندرا کە لە دوای کۆتایی ھاتنی پاڵەوانێتی یۆرۆ ئەوە بە مێدیاکان دەناسرێندرێت.
یانەی ریال مەدرید، لە وەرزی رابردوودا ھیچ یاریزانێکی نەگواستبوویەوە ریزەکانی و ئەمەش لە ماوی ٤٠ ساڵدا بۆ یەکەم جاربوو رووبدات.
جێگەی باسە، گرێبەستەکەی ئالابا لەگەڵ یانەی بایرن میونخ لە ٣٠ی حوزەیراندا کۆتایی پێدێت و بەمشێوەیەش بە خۆڕایی دەچێتە ریزەکانی ریال مەدرید.