Erkan Tiryaki
23 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2020
ئيستانبوڵ - AA
پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بۆ راهێنەرى يانەى گەڵەتەسەڕاى توركى فاتيح تەريم بە ئەرێنى دەرچووە.
راهێنەرى سەركەوتووى تۆپى پێى توركيا و يانەى سوور-زەردى تەمەن ٦٦ ساڵ، لە روونكردنەوەيەكيدا لە رێگەى تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان رايگەياند:
"ئەمڕۆ لە ئەنجامى ئەو پشكنينەى بۆم كرا پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆنام ئەرێنى دەرچووە. لە نەخۆشخانە لە ژێر دەستێكى متمانەپێكراوم. دڵتان لام نەبێت. لە نزيكترين كات ئاگامان لەيەك دەبێت".
لە ماوەیەکی کەمدا لەمبارەیەوە هەزاران کۆمێنت نووسرا و ئەم رۆژەڤەی تورکیا لە ریزبەندی یەکەمی تویتەر جێگەی خۆی کردەوە.
