Roma
رۆما - AA
يانەى ميلان لە گەڕى ١٦ى یارییەکانی جامى ئيتاڵيادا، لە يارييەكەيدا لەگەڵ يانەى تۆرينۆ، پاش كۆتاييهاتنى كاتى ئاسايى و درێژكرنەوەى بەبێ گۆڵ، توانى بەلێدانى يەكلاكەرەوەى سزا و بە ئەنجامى ٥-٤ بيباتەوە و خۆى بگهیهنێته قۆناغی چارەكی كۆتایی.
نيوەى يەكەمى يارييەكە كە لە ياريگاى سان سيرۆ لە ميلان بەڕێوەچوو، زۆر بە لاوازى بەڕێوەچوو و بەبێ گۆڵ كۆتايیهات.
راهێنەری ميلانى خاوەن یاریگا، لە نیوهى دووەم و لە خولەكى ٤٦دا ياريزانى تورك هاكان چاڵهانئۆغڵوى خسته شوێنی ئەستێرەى سويدى زڵاتان ئيبراهيمۆڤيچ.
لە خولەكى ٧٢ى يارييەكەدا بەهۆى ناڕەزايەتى دەربڕين لە بڕيارەكانى، داوەر كارتى سوورى بە رووى گۆڵچى يەدەگى يانەى ميلان جانلویجى دۆناروما بەرزکردەوە.
يانەى ميلان، لە نيوەى دووەمى يارييەكەشدا نەيتوانى هەلەكان لە بەرژەوەندیى خۆى بقۆزێتەوە و كاتى ئاسايى بەبێ گۆڵ كۆتاييهات و يارييەكە چووە كاتى زيادكراو بهڵام ئهنجامهكه نهگۆڕا و پهنا برایه بهر لێدانی یهكلاكهرهوهی سزا.
لە لێدانەكانى سزادا، گۆڵچى يانەى ميلان تاتاروشانو لێدانی چوارەمى گرت و هاكان چالهانئۆغڵو پەناڵتى پێنجەمى بۆ ميلان تۆماركرد و يانەكەى گەياندە چارهكی كۆتايى جامەكە.
يانەى ميلان لە يارى كۆتاييدا رووبەڕووى براوەى يارى نێوان فيۆرەنتينا و ركابەرى سەرسەختى، ئينتەر دەبێتەوە.