Abdullah Tevge
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
ناوی کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ کە لەلایەن یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا (PFA)، رێکدەخرێت، ئاشکرا کرا.
چوار یاریزانی یانەی مانچستەر ستی کە وەرزی رابردوویان لە لووتکە تەواوکرد ناویان کاندید کراوە بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢١.
لە یانەی مانستی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمیەر لیگ ھەریەک لە، ئیلکای گوندۆغانی بە رەچەڵەک تورک، کیڤن دی برۆین، فیل فۆدن و رۆبن دیاس لە لیستی کاندیدەکاندایە.
برونۆ فێرناندێز، لە مانچستەر یونایتد و ھارى کەین لە تۆتنھام کاندیدەکانی دیکەى بردنەوەی خەڵاتەکەن.
بۆ باشترین یاریزانی لاو لە ئینگلتەرا، ئەوە لە ماچستەر ستیەوە ناوی فیل فۆدن، بۆ ئەو بڕگەیەش کانیدکراوە، لەگەل ئەویشدا ھەریەک لە بۆکایۆ ساکا لە ئارسیناڵ، دیکلان رایز لە وێستھام یونایتد، ماسۆن مۆنت لە چێڵسی، ماسۆن گرینوود لە مانچستەر یونایتد و لە لیڤەرپوولەوە ترینت ئالیکساندەر -ئارنۆڵد، کاندیدکراون بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو.