ئەنقەرە - AA
تيروپشكى يارييەكانى كۆتايى خولى نەتەوەكانى ئەورووپا بۆ تۆپى پێ، سبەى لە شارى نيون-ى سويسرا لە ناوەندى يەكێتى تۆپى پێى ئەورووپا، كاتژمێر ١٩:٣٠ بەڕێوەدەچێت.
تيروپشكەكە لە نێوان هەريەك لە ئيتاڵيا، بەلجيكا، فەڕەنسا و ئيسپانيا كە يەكەمى گروپەكانى خولى A بوون، بەڕێوەدەچێت.
يارييەكانى نيوەى كۆتايى خولى نەتەوەكانى ئەورووپا لە ٦-٧ى تشرينى يەكەمى ساڵى ٢٠٢١، يارى كۆتايى و پلەى سێيەميش لە ١٠ى تشرينى يەكەمى هەمان ساڵ بەڕێوەدەچێت.