Hilmi Sever
15 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2020
ئيستانبوڵ - AA
راهێنهری تۆپى پێى یانهی گاڵاتاسارای تورکی، فاتیح تهریم ئاشكرایكرد ئهنجامی پشكنینهكهی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، نێگهتیڤ بووه.
فاتيح تەريم، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان روونكردنەوەيەكى بە شێوەى راستەخۆ بڵاوكردەوە و گوتى: "دەمەوێ سەرەتا بەوە دەست پێبكەم كە بيرى هەموو كەس دەكەم. بە داخەوە بە دۆخێكى سەختدا تێدەپەڕين. ڤايرۆسەكە چووەتە ناو ژيانى هەموومانەوە. وەك دەزانن بۆ ماوەى مانگێكە بەرەنگارى ئەم ڤايرۆسە دەبمەوە. هيچ ئاسان نەبوو، بەڵام زۆر سوپاس بۆ خودا، پاش چارەسەر وەرگرتن پشكنينم نێگەتیڤ دەرچوو".
تەريم، ئامادەيى خۆى دەربڕى بۆ هاوكاريكردنى چارەسەرى پلازما و گوتى: "دەبێت بە وردى سەرجەم ئاگاداركردنەوە و رێنماييەكان و خۆپارێزی جێبەجێبكرێت. رەنگە لە هەمووى گرنگتر وەكو چاوەكانتان ئاگاتان لە كارمەندانى تەندروستى بێت كە بۆ ئێمە و تەندروستى لە ماڵ و خێزانيان دوورن. خواى گەورە هاوكارى هەموومان بێت".