Hüseyin Burak Demirer
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
تيروپشكى يارييەكانى پاڵاوتنى هەڵبژاردەكانى ئەورووپا بۆ جامى جيهانيى تۆپى پێى ٢٠٢٢ی قهتهر، لە شارى زيورخى سويسرا بەڕێوەچوو.
چالاكييەكە بەهۆى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لە رێگەى ئۆنلاين و بەبەشدارى هەريەك لە دانيێل دى رۆسى و رافائێل ڤان دێر ڤارت بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى تيروپشكەكەدا توركيا، لە گروپى G رووبەڕووى هەريەك لە هەڵبژاردنەكانى هۆڵەندا، نەرويج، مۆنتينێگرۆ، ليتوانيا و جەبەل تاريق دەبێتەوە.
گروپەكانى ئەورووپا بۆ پاڵاوتنى مۆنديالى تۆپى پێى ٢٠٢٢ بەم شێوەيەيە:
گروپى A: پورتوگال، سڕبيا، ئيرلەندا، لۆكسمبۆرگ و ئازەربايجان.
گروپى B: ئيسپانيا، سويد، يۆنان، جۆرجيا و كۆسۆڤۆ
گروپى C: ئيتاڵيا، سويسرا، باكوورى ئيرلەندا، بولگاريا و ليتوانيا
گروپى D: فەڕەنسا، ئۆكراینا، فینلەندا، بۆسنە و هەرسك و كازاخستان
گروپى E: بەلجيكا، وێڵز، چيك، بيلارووسيا و ئەستۆنيا
گروپى F: دانيمارك، نەمسا، سكۆتلەندا، ئيسرائيل، دورگەكانى ڤارۆ و مۆلدۆڤا
گروپى G: هۆڵەندا، توركيا، نەرويج، مۆنتينێگرۆ، ليتوانيا و جەبەل تاريق
گروپى H: كرواتيا، سلۆڤاكيا، رووسيا، سلۆڤينيا، قوبرسى یۆنانی و ماڵتا
گروپى I: ئينگلتەرا، پۆڵەندا، هەنگاريا، ئەلبانيا، ئاندۆرا و سان مارينۆ
گروپى J: ئەڵمانيا، رۆمانيا، ئايسلەندا، باكوورى مەقدۆنيا، ئەرمينيا و ليتنيشتاين