Hilmi Sever
02 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ - AA
ھەڵبژاردەی تورکیا بۆ تۆپی پێی لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی حەوتەم لە پاڵاوتنەکانی ئەورووپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، بە ئەنجامی ٢-٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆی میوانی یەکسانبوو.
یارییەکە لە یاریگای ڤۆدافۆن پارک لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجامدرا و لەلایەن تیمێکی ناوبژیوانی فەڕەنسییەوە بەڕێوەبردرا.
گۆڵەکانی ھەڵبژاردەی تورکیا لە خولەکی نۆ لەلایەن جەنگیز دوندار و خولەکی ٣٠ لەلایەن یوسف یازیجی-یەوە تۆمارکران.
لە بەرامبەردا، ھەریەک لە ماروسیج لە خولەکی ٤٠ و رادونۆڤیچ لە خولەکی حەوتەمی زیادکراودا، گۆڵی یەکسانبوونیان بۆ مۆنتینیگرۆ تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ ھەر لایەک کۆتایی ھات.