Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Mohamad Misto,Ömer Koparan
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
گرێ سپی - AA
فڕۆكە جەنگييەكانى جۆرى F16ى توركيا، لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتیى بۆ لە ناوبردنى ڕێڕەوى تێرۆر و بەرقەراركردنى ئاشتى و ئارامى لە ناوچەكەدا، پێگەكانى رێكخراوى تێرۆريستى یەپەگە/پەکەکەی بۆردومانكرد.
فڕۆكە جەنگييەكان بەقوڵايى ٣٠ كلم چوونە ئەو ناوچانەى كە رێكخراوى تێرۆريستى یەپەگە/پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتى فورات داگيريانكردبوو.
حەشارگەکانی ڕێکخراوی تێرۆر لە بنکەی ئاسمانی رامی و جبەخانەکانی کە دەکەوێتە نزیک شاروچکەی عەین عیسا لەگەڵ گوندەکانی عالوق، موستەل،ئەسعەدییە، فەندەر و خوشان لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکران.
بۆردومانەكە تێرۆريستانى لە گوندەوارەکانی ناوچەكانى شاروچكەى رەسولييە و چەند گوندێكى دەوروبەرى لەگەڵ شاروچكەكانى دەريك و قامشلى كردە ئامانج.
تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە بۆ ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئامانجەکانیان نەپێکن تایە دەسوتێنن.
لەلايەكى دیکەش تۆپخانەكانى توركيا، لە شارۆچكەى ئاكچەکكالە سەر بە پارێزگای ئورفا بنكەكانى رێكخراوەكە لە تەل عوبەيد تۆپباران دەكات.
سەركۆمار ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، پێشتر ڕايگەياندبوو، "سوپای توركيا، دەستيان بە ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى لە باكوورى سووريا كردووە لە دژى رێكخراوەكانى تێرۆريستى داعش و یەپەگە/پەکەکە".