Yunus Kaymaz
31 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە وەرزی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی "Grand Slam" لە ئەمریکا، ئاندرێی روبلێڤ لە تاکەکەسی کوڕان و گاربینە موگوروزا و سیمۆنا هالێپ لە تاکە کەسی ئافرەتاندا بۆ خولی دووەم سەرکەوتن.
لە یەکەم رۆژی پاڵەوانێتییەکە کە لە شاری نیویۆرک رێکخرا، یاریزانی رووسی، ئاندرێی روبلێڤ رووبەڕووی یاریزانی کرواتی، ئیڤۆ کارلۆڤیج بووەوە.
لە ماوەی یەک کاتژمێر و ٣٦ خولەکی یارییەکەدا، ئاندرێی روبلێڤ بە ئەنجامی ٣-٠ سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بۆ خولی دووەم سەرکەوت.
هەروەها لە رووبەڕووبوونەوە تاکە کەسییەکانی ئافرەتاندا، یاریزانی ئیسپانی، گاربینە موگوروزا بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر یاریزانی کرواتی، دۆنا ڤێکیجی-دا سەرکەوت.
لە یارییەکی دیکەشدا، یاریزانی رۆمانی، سیمۆنا هالێپ توانی بە ئەنجامی ٢-٠ لە یاریزانی ئیتاڵی، کامیلا گیۆرگی بباتەوە.
بەمشێوەیەش هەریەکە لە موگوروزا و هالێپ بۆ خولی دووەمی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوتن.