پاریس - AA
لە خولی تۆپی پێی فەڕەنسادا، یانی پاریس سان جێرمان بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەر یانەی رانس-دا سەرکەوت.
لە دوایین یاریی هەفتەی چوارەمی لیگ وەن-دا، پاریس سان جێرمان بووە میوانی رانس.
گۆڵەکانی پاریس سان جێرمان لە خولەکەکانی ١٥ و ٦٣دا، لەلایەن کیلیان مباپێ تۆمارکرا.
ئەستێرەی بەڕازیلی نەیمار کە هەفتەی رابردوو بەشداری یاریی پێ نەکرا، لەم یارییەدا لە ١١ خولەکی سەرەتادا دەستی پێ کرد و لیۆنێل مێسی-یش بۆ یەکەم جارە لە ریزی پاریس سان جێرمان بەرامبەر رانس یاریی کرد کە لە خولەکی ٦٦دا چووە یاریگا، ئەوەیش جۆش و خرۆشێکی زۆری لای هاندەرانی یانەکەی دروست کرد.
کیلیان مباپێ کە لەم رۆژانەی دواییدا دەنگۆی گواستنەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید بڵاوکرایەوە، ٩٠ خولەک لە یاریگاکەدا مایەوە و یاری کرد.
پاریس سان جێرمان کە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە، کۆی خاڵەکانی بەرزبووەوە بۆ ١٢ خاڵ و بەردەوامە لەسەر پێشەنگی، یانەی رانس-یش بە سێ خاڵ ریزبەندی سێی لیگەکەی گرتووە.