Ekip
18 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
یانەی چێڵسی لەندەنى، لە یاری پێش کۆتایی جامی فیدراسیۆنی ئینگلتەرا، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە مانچستەر سیتی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی جامەکە.
لە یەکەم یاریی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، چێڵسی-ی خاوەن ھەشت نازناو و مانچستەر ستیی-ی خاوەن شەش نازناو رووبەرووى يەكبوونەوە.
لەو يارييەى کە لە یاریگای ویمپڵی بەڕێوەچوو، حەکیم زیاش-ی ئەستێرەی چێڵسی توانی لە خولەکی ٥٥دا گۆڵێک بۆ چێڵسی تۆماربکات و ناوی لە یاری کۆتایی بنووسێت.
سبەی لە یاری نێوان لیستەر سیتی و ساوسھامپتۆن، دووەم تیمی یاری کۆتایی دیاریدەکرێت.