ئیستانبوڵ - AA
یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی لیستەر سیتی بردەوە و جێگەی خۆی لە لووتکەی خولی پلە نایابەکانی ئینگلتەرا توندتر کرد.
لە میانی یارییەکانی سییەمین ھەفتەی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا (Premier Lig)، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای کینگ پاوەر بووە میوانی یانەی لیستەر سیتی.
مانسیتی، بە گوڵەکانی بنیامین مێندی لە خولەکی ٥٨ و گابریێل خیسوس لە خولەکی ٧٤، یارییەکەى لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
ھەردوو یاریزانی یانەی لیستەر و ھەڵبژاردەی تورکیا چاغلار سۆینجو و جەنگیز ئوندەر بەشدارییان لە یارییەکەدا نەکرد.
بەم ئەنجامەش، یانەکەی گواردیۆلا خاڵەکانی بۆ ٧٤ خاڵ بەرزکردەوە و لە لووتکەی پرێميەر ليگ مایەوە و لیستەر-یش بە ٥٦ خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە.