ئیستانبوڵ - AA
ناوبژیوانی تورکيی رێگەپێدراو لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (FIFA)وە جونەید چاکڕ، یاری خولی ١٦ی نێوان ھەڵبژاردەی کرواتیا و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە میانەی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا (یۆرۆ٢٠٢٠) بەڕێوەدەبات.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ماڵپەری یەکێتی تۆپی پێی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، یاری نێوان کرواتیا و ئیسپانیا كە لە میانی یارییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ و لە یاریگای پارکەن لە کۆپنھاگنى پایتەختی دانیمارک رۆژی ٢٨ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، ھەریەک لە بەھائەددین دوران و تاریق ئۆنگون وەکو لایەرمەن لەگەڵ چاکڕ دەبن. داوەری چوارەمی یارییەکەش ئاندرێس ئەکبێرگی سویدی دەبێت.
ھاوکات لە ئەڵمانیاوە ھەریەک لە باستیان دانکێت، کریستیان دینگەرت و کریستیان گیتلمان و لە پۆڵەنداوە پاوڵ گیل، لە ژووری ڤار ئەرک دەبینن.