Gökhan Kavak
26 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
نایرۆبی - AA
گەڕی کینیای پاڵەوانییەتی پێشبرکی رالیی جیھانی (WRC)، دوای ١٩ ساڵ سەر لەنوێ بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی کینیا، ئوھورا کینیاتا، دوێنێ لە گوتارێکیدا لە نایرۆبیی پایتەخت، رایگەیاند کە پێشبرکێی رالی، لە رووی ناساندنی وڵاتەکە و جیھانی وەرزشەوە ھەنگاوێکی گرنگە.
ئوھورا کینیاتا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە دوای ١٩ ساڵ سەر لەنوێ کینیا میواندارێتی پێشبڕکێی رالی دەکات و ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتهكهی لە رۆژژمێری ٢٠٠٢ی رالی دەرکرا و دەستپێکردنەوەی پێشبڕکێیەکە نەک تەنھا بۆ کینیا بەڵکو دەرفەتێکە بۆ ھەموو ئەفریقا.
هەوادارێكى پێشبركێى رالى، تابیتھا جوان یندوکو، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، گوتی: "بۆ تەماشاکردنی رالی کارەکەم جێھێشت و ھاتم. زۆربەی چالاکییەکان لە کۆتایی ھەفتەدا ئەنجامدەدرێت بەڵام ویستم ببم بە بەشێک لەم ساتە مێژووییە".