Ekip
27 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، زێنەددین زێدان وازی لە ئەرکەکەی هێنا.
لەو بارەیەوە یانەی ریال مەدرید راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: "زێنەددین زێدان، بڕیاریدا کۆتایی بە ئەرکەکەی وەک بەڕێوبەری تەکنیکی یانەکەمان بهێنێت".
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە رێز لەم بڕیارەی زێنەددین زێدان دەگیردرێت و ناوبراو هەر وەک هێمایەکی گەورەی یانەی ریال مەدرید دەمێنێتەوە.
شکستەکەی هەفتەی رابردووی ریال مەدرید لە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و دۆڕانی یانەکە لە بەرامبەر یانەی چێڵسی لە جامی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا دەنگۆی ئەوەی هێنایە ئارا کە زێنەددین زێدان واز لە ریال مەدرید دەهێنێت.