Betül Yürük
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
نيويۆرك - AA
هەڵبژێردراوى سەرۆكايەتى ئەمريكا جۆ بايدن،له‌دوای ئه‌وه‌ی كه پشتیوانانی تره‌مپ هه‌ڵیاكوتایه سه‌ر كۆنگرێس، بانگه‌وازی كرد كۆتایی به "هێرشه‌كان" بۆ سه‌ر دیموكراسیی و سه‌روه‌ریی یاسا له ئه‌مریكا، بهێنرێت.
بايدن، لە دواى دەسپێكردنى رووداوەكانى واشنتۆنى پايتەخت كە بەهۆى هەڵكوتانەسەرى پشتيوانانى ترەمپ بۆسەر كۆنگريس و دواخستنى دانيشتنى تۆماركردنى بردنەوەى بە سەرۆكايەتى روويدا، روونكردنەوەيەكى بڵاوكردەوە.
بایدن، بانگه‌وازی كرد كۆتایی به "هێرشه‌كان" بۆ سه‌ر دیموكراسیی و سه‌روه‌ریی یاسا له ئه‌مریكا، بهێنرێت و گوتى "داوا لە سەرۆك ترەمپ دەكەم، بێتە سەر تەلەفزيۆن و سوێندەكەى جێبەجێ بكات، بەرگرى لە دەستوور بكات و كۆتايى بەم گەمارۆيە بهێنێت".