Islam Doğru
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
دوابەدواى ئەو گرژييانەى كە لەگەڵ هەڵكوتانى گرووپێك لە لايەنگرى دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر باڵەخانەى كۆنگرێس لە واشنتۆن پايتەختى ئەمريكا روويدا، بريارى "قەدەغەى هاتوچۆ" راگەياندرا.
سەرۆكى شارەوانى واشنتۆن، موريێل برۆسەر، لە رێگەى تويتەرەوە، "قەدەغەى هاتوچۆ"ی لە شارەكە لە كاتژمێر ١٨:٠٠وە تاكو كاتژمێر ٠٦:٠٠ بەيانى بە كاتى ناوخۆ راگەياند.
برۆسەر، داواى لە هەمووان كرد بە مێدياكارانیشەوە، جگە كەرتەكانی خزمەتگوزارييە سەرەكييەكان كە نەچنە دەرەوە.