Ömer Erdem
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
خەرتووم - AA
رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانی نێوان ئيسرائيل و سوودان، لە رێورەسمێكدا واژۆكرا.
باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە خەرتووم، مێواندارى رێورەسمى واژۆكردنى رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەیوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل و سوودان-ى كرد.
هەريەك لە، وەزيرى گەنجينەى ئەمريكا، ستيڤن منوشين و وەزيرى دارايى سوودان، هيبه محەمەد عەلى و وەزيرى دادى سوودان، نەسرەددين عەبدولبارى ئامادەى رێورەسمەكە بوون.
منوشين و عەبدولبارى، ئەو دەقەيان واژۆكرد كە ناوى "Abraham Accords رێككەوتنى ئيبراهيم"ى لێنرابوو.
بەم واژۆكردنە سوودانيش بە فەرمى چووە ريزى ئيمارات و بەحرێن بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل.