جيهان

تورکیا بە توندی ھێرش و پەلامارەکانی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ ھاووڵاتییانی مەدەنی لە سوودان سەرکۆنە کرد

نوێنەری ھەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەحمەد یڵدز داوای کرد کە بە پەلە یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە سوودان.

Hakan Çopur, Rabia İclal Turan, Mohammad Kara Maryam  | 23.12.2025 - نوێکردنەوە : 24.12.2025
تورکیا بە توندی ھێرش و پەلامارەکانی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ ھاووڵاتییانی مەدەنی لە سوودان سەرکۆنە کرد

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

نوێنەری ھەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەحمەد یڵدز بە توندی ھێرش و پەلامارەکانی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ھاووڵاتییانی مەدەنی لە سوودان سەرکۆنە کرد و داوای کرد کە بە پەلە یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە سوودان.

ئەحمەد یڵدز لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشھاتەکانی دۆخی سوودان، ئاماژەی بەوەدا کە لەئێستادا، سوودان ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوون لە جیھان، بووەتەوە.

ھەروەھا نیگەرانی تورکیای نیشاندا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ناوچەی فاشیر سەربە ھەرێمی دارفور ڕۆژئاوای سوودان و یلایەتی کوردوفان باشووری ئەو وڵاتە.

بە توندی ئەو ھێرشەی سەرکۆنە کرد کە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە کرایە بنکەی لۆجستی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNISFA) لە ناوچەی ئابێیی سوودان و بەھۆیەوە شەش سەربازی لە ھێزەکانی ئاشتپارێز کوژران و ھەشتی دیکەش برینداربوون.

ھەروەھا نوێنەری ھەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەحمەد یڵدز بە توندی ھێرش و پەلامارەکانی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ھاووڵاتییانی مەدەنی لە سوودان سەرکۆنە کرد و داوای کرد کە بە پەلە یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە سوودان.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın